کوردستان

پەدەکە تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر هێرشی چەکدارەکانی بۆسەر کەمپی گەریلاکان نەداوە

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە لەدوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ تەلەفزیۆنی ستێرکدا سەبارەت بە پەلاماری چەکدارانی پەدەکە بۆسەر کەمپێکی گەریلاکان لە خواکورک داوای ڕوونکردنەوەی لە پەدەکە کردبوو. پەدەکە هەتا ئێستا وڵامی ئەو ڕوونکردنەوەی نەداوەتەوە.

هاوسەرۆکی کەجەکە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە بەرنامەی تایبەتی تەلەفزیۆنی ستێرکدا پرسیاری ئەوەی کردبوو کە بۆچی لە ڕۆژی نەورۆزدا و لەکاتێکدا هەوڵی دیالۆگ لەنێوان پەکەکە و پەدەکە لە ئارادایە، پەدەکە هێرشی کردە سەر کەمپێکی گەریلاکان؟

جەمیل بایک وتبووی: “دەمانەوێ بزانین، بۆ لە ڕۆژی نەورۆزدا ئەو هێرشەیان کرد؟ بۆ لەناو بارودۆخی دیالۆگدا هێرشێکی بەو شیوەیەیان کرد؟ لەڕێی ئەو هێڕشەوە ویستیان چی بکەن؟ لێکۆڵینەوەکانمان لەسەر ئەم هێرشە بەردەوامە. دەمانەوێت بۆمان ڕوون ببێتەوە کە ئەم هێرشە بە بڕیارێکی ناوەندیی بووە یان بڕیاری فەرماندەیەکە؟”
پەدەکە نەک لەکاتی هێرشەکەدا و نە دوای قسەکانی هاوسەرۆکی کەجەکە هیچ وڵامێکی بۆ گەل و بۆ پەکەکە نەبووە.

Mesajên peywendîdar