کوردستان

مەجلیسی خۆسەریی دیموکراتیکی شەنگال: هەڵوێستی ئێمە بەرخۆدان و پاراستنی دەستکەوتەکانە

مەجلیسی خۆسەریی دیموکڕاتیکی شەنگال، بە ئاماژەدان بە هەڕەشەکانی حکوومەتی بەغدا لە خەڵکی ئێزدی، جارێکی تر تەئکیدی لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی شەنگال کردەوە.

مەخەدەشەدا لە لێدوانێکدا بەبۆنەوەی سێیەمین ساڵی کشانەوەی گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار لە شەنگال ڕایگەیاند کشانەوەی گەریلاکان سەلماندی کە هەپەگە نەک بۆ دەسەڵاتداری بەڵکوو تەنیا بۆ پاراستنی ئێزدییەکان هاتبووە هەرێمەکە.

لە لێدوانەکەی مەخەدەشەدا بە ئاماژەدان بە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ هاتووە: “هێزەکانی عێراق و پەدەکە پشتی شەنگالیان بەردا. گەلەکەمانیان تووشی مەترسیی لەناوچوون کرد. ئەوە گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار بوون بە هاواری ئێزدییەکانەوە چوون و ڕێگریان لە ژینۆسایدێکی گەورە کرد.”

لە بەشێکی تری لێدوانەکەدا هاتووە: “ئێستا ئیتر جڤاکی ئێزدی خاوەنی هێز و ئیرادەی خۆیەتی و بە فەلەسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگە لە هەر فەمان و هێرشێک دەگرێت.

مەخەدەشە دەستی تورکیای لە پشتی ئەو ڕێککەوتنە زانیوە کە لە نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر چارەنووسی گەلی شەنگال هاتووەتە ئاراوە. مەخەدەشە ڕایگەیاندووە بەو ڕێککەوتنە دەیانەوێ ئەو فەرمانەی لەسایەی خاوەندارێتیی گەریلا بۆیان نەچبووە سەر، بە ئەنجام بگەیەنن.

مەخەدەشە بە ئاماژە بەوەی کە بەغدا هەتا یەکی ئاپریڵ مۆڵەتی بە هێزەکانی بەڕیوبەرایەتیی خۆسەر داوە شەنگاڵ چۆڵ بکەن، ڕایگەیاندووە کە دیاریکردنی ئەو مۆڵەتە لەسەر داوای ڕژیمی تورکیا بووە. تەئکیدیشی کردۆتەوە کە جیا لە بەرخۆدان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی ئێزدی هیچ شتێکی تر قبووڵ ناکات.

Mesajên peywendîdar