ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کاروانێکی تری سەربازی هاوپەیمانان لە باشووری عێراق کرایە ئامانج

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ئاشكرایکرد، بۆمبێکی چێنراو کاروانێکی سەربازی هاوپەیمانانی لە باشووری عیراق کردووەتە ئامانج، ئەوەش سێیەم هێرشە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمیردا کە دژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوەکە بە سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاندووە، چەکدارانی نەناسراو بۆمبێکی چێنراویان بە کاروانێکی سەربازی پاڵپشتی لۆجستی هاوپەیماناندا تەقاندووەتەوە لە کاتی تێپەڕینیاندا بە شاری ناسریە سەر بە پارێزگای زیقار.

دوێنێش لە دوو لاوە کاروانی پاڵپشتی لۆجیستی و سەربازی هاوپەیمانان لە بابل و دیوانییە هێرشی کرایە سەر و لە ئەنجامدا شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کە بەڕەگەز عێراقییە برینداربوو.

Mesajên peywendîdar