جیهان

کەشتییە گیرخواردووەکەی نۆکەندی سوێس سەرئاوکەوت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەشتییە گیرخواردووەکەی نۆکەندی سوێس سەرئاوکەوت، پاش چوار ڕۆژی بەردەوام لە ئیشکردنی قورس بۆ سەرئاوکەوتنی.

کەشتی ئێڤەر گیڤنی تایوانی کە لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوەوە بە ٢٢٠ هەزار تۆن کەلوپەلەوە لە نۆکەندی سوێس گیری خواردبوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕێڕەڕەوەکەی ڕاستکرایەوە و ڕێگای بۆ سەدان کەشتی دیکە کردەوە بۆ تێپەڕبوون.

هەرچەندە دوێنێ ئەو کۆمپانیایەی ئەرکردار کرابوو بۆ دەربازکردنی کەشتییەکە لە قەراخی نۆکەندەکە، ماوەی هەفتەیەکی دیکەی بۆ سەرئاوخستنی دانابوو، بەڵام دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەشتییەکە لەو شوێنەی گیری خواردبوو، توانرا بجوڵێنرێت و دەست بە پشکنینی بکرێت پێش دەستپێکردنەوەی گەشتەکەی لەمڕۆدا.

Mesajên peywendîdar