Uncategorized ژن

توێژەرێکی کاروباری تورکیا: ڕێککەوتنی شەنگال ئەنجامی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بووە

توێژەرێکی لوبنانی و شارەزای کاروباری تورکیا ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال وەک هەوڵێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی تورکیا لێکدەداتەوە و دەڵێ ئەو ڕێککەوتنە لە بنەڕەتدا لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان ئەنکەرە و هەولێر هاتووەتە ئاراوە.

دکتۆر هودا ڕزق توێژەری سیاسی و مامۆستای زانکۆی لوبنان و شارەزای کاروباری تورکیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز وتی کە ڕێککەوتنەکەی شەنگال بە تەواوی لە دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئەو هەرێمەیە.

بە باوەڕی ئەو توێژەرە لوبنانییە دەنگی خەڵکی ئێزدی بە هیچ شێوەیەک لە ڕێککەوتنەکەدا ڕەنگی نەداوەتەوە.
دوکتور هودا ڕزق وتی: “ئەم ڕێککەوتنە لە دەرەنجامی گفتوگۆی نێوان هەرێم و تورکیا بەرهەم هاتووە. تورکیا پێویستی بە شەنگالە و وەک شوێنێکی ستراتیژی لێی دەڕوانێت.

گرنگییە ستراتیژییەکەشی ئەوەیە کە مووسڵ و ڕۆژئاوا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

ئەو توێژەرە لوبنانی هۆشداریی دا کە ڕژیمی تورکیا پلان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی تر لەدژی پەکەکە دادەڕێژێت. لەو چوارچێوەشدا دەیەوێ شەڕی شەنگال بکات. ئەوەش هەولێر و بەغدا و ئەنکەرە کۆ دەکاتەوە.

Mesajên peywendîdar