جیهان

یۆنان دژی بەرژەوەندییەکانی تورکیا هێزەکانی بۆ کەنارە ئاویەکانی لیبیا دەجوڵێنێت

وەزیری دەرەوەی یۆنان، داوای لەحکومەتی لیبیا بەسەرۆکایەتی فایز سەراج کردوە، لەبارەی ناوچە ئاوییەکانەوە لە ڕێکەوتنەکانیان لەگەڵ تورکیا پاشگەزببێتەوە.
ڕاشیگەیاندوە، کاری لەپێشینەی یۆنان ڕێگری کردنە لە جوڵەکانی تورکیا لەو ناوچانەدا.
وەزیری دەرەوەی یۆنان ڕایدەگەیەنێت، هێزی دەریایی وڵاتەکەی لە دژی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەجوڵێنن.
هەروەها حکومەتی یۆنان، داوا لە وڵاتە دۆست و هاوپەیمانەکانی دەکات، هەڵوێستیان هەبێت لە دژی پیلانگێڕییەکانی تورکیا لە ناوچە ئاوییەکانی دەریایی ناوەڕاست دا.

Mesajên peywendîdar