ئێران

زیندانییەکی دیکە لە زیندانی زاهیدان لە سێدارە درا

کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ڕایگەیاندووە کە زیندانییەک بەناوی “عەبدولباست خشت” خەڵکی شاری کۆنارەک لە هەرێمی بەلووچستان، دوێنێ ئێوارە لەسێدارە دراوە.
ئەو زیندانییە بەلووچە هەشت ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی چەکدارێکی سەر بە ڕژیم، سزای ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەر دوێنێ زیندانییەکی دیکەی بەلووچ بەناوی “حامد ڕیگی”، کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، لە بەندی عموومیی زیندانی زاهیدانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراوەتەوە. ئەمەش مەترسیی لەسەر ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو سزا نامرۆڤانەیە هێناوەتە ئاراوە.
ڕژیمی ئێران ڕۆژی شەممەش دوو زیندانیی بەلووچ بە ناوەکانی “بێهنام ڕیگی” و “شوعەیب ڕیگی” لەلایەن کاربەدەستانی ڕژیمەوە لە سێدارە درابوون.
ئێران لە پاڵ چین وعەرەبستانی سعوودی سێ وڵاتی یەکەمی جیهانن کە زیاترین ئاماری ساڵانەی لە سێدارەدانیان تێدا تۆمار دەکرێت.

Mesajên peywendîdar