جیهان

ئابوری جیهان ناتوانێ گەشەی پێویست بکات و بچوک دەبێتەوە

سەرهەڵدانی کۆرۆنا تەنیا خەساری مرۆێی نیە بەڵکو کاریگەریەکی بەرچاوی ئابوریشی بە دواوە دەبێ. بە ملیۆنان مرۆڤ بێکار بوون. دەوڵەتەکان هەزاران ملیاردیان تەرخان کردوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی کۆرۆنا و ئابوری جیهانیش توشی سستی بووە.

سندوقی ناودەوڵەتی دراو ڕایگەیاندوە کە، ڕێژەی پێشوەچونی ئابوری جیهان لەمساڵدا زۆر کەم دەبێ.چالاکیە ئابوریەکانی جیهان بە هۆکاری ڤیروسی کۆرۆناوە ڕاوەستاوە و ئەوەش ٣ لە سەد گەشەی ئابوری دنیا کەم دەکاتەوە.
ڕیکخراوی سندوقی ناودەوڵەتی دراو لەو باوەڕەدایە کە ساڵی داهاتوو گەشەیەکی بەرچاوی ئابوری دێتە ئاراوە بەڵام گرێدراوی ڕەوشی ڤیروسی کۆرۆنایە کە بەرەو کۆێ دەچێ. ئەگەر کێشەی ڤیروسی کۆرۆنا هەروا بەردەوام بێ لەوانەیە گەشەی ئابوریش ڕاوەستێ.

ئەو ڕیکخراوە ئاماژەی بەوە کردوە کە ڕاوەستانی گەشەی ئابوری جیهان ئا لەم ئاستەدا لە ساڵی ١٩٣٠ بەملاوە وێنەی نەبووە.ئەوەی ڤیروسی کۆرۆنا سەپاندویەتی کەم وێنەیە و لە ئەنجاما ئەگەر ڤیروسەکە درێژە بکێشی ئەوا تاقیکاریەکیش لەگەل خۆیا بۆ حکومەت و بانکەکان دێنێ.

گیتا گوپینات یەکێک لە ئابوریناسانی پلە بەرزی سندوقی ناودەوڵەتی دراو وتویە، گەشەی ئابوری جیهان لە ساڵی داهاتوودا کەمتر لە پێشبینیە چاوەڕوانکراوەکانە چونکە بەر لە سەرهەڵدانی ڤیروسی کۆرۆناش سستی لە چونە پێشی ئابوری جیهاندا هەبوو.

ناوبراو وتویە، لە باشترین حاڵەت دا ئاستی بەرهەم هێنانی جیهان لە ماوەی دوو ساڵا ٩ هەزار ملیارد کەم دەبێتەوە و ئەوەش بەرابەرە لەگەل بەرهەمی ناخالسی ناوخوێی وەڵاتانی ژاپۆن و ئاڵمان.

لەم قەیرانەدا ئابوری جیهان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بچوک دەبێتەوە و ئەو وەڵاتانەی کە پلانی تۆکمەی ئابوریان هەیە ئەتوانن کەم زەرەرتر نەجاتیان بێت.

لەم پێوەندیەدا هەموو ئاماژەکان باس لەوە دەکەن کە ئابوری داڕماوی ئێران بە هۆکاری سیاسەتی بەڕیوەبەری دەسەڵاتدارانی ڕژیمەوە لە ئاست ئابوری جیهان و وڵاتانی دیکە دا زۆر بچوک دەبێتەوە.

دەسەڵاتدارانی ڕژیم داوای قەرزێکی پێنج ملیارد دولاریان لە سندوقی ناودەوڵتی دراو کردوە.

ڕژیم وەک جاران داهاتی نەفتی بێسنووری نیە و هەروەها پێداگرە لەسەر پەرەدان بە چەکی ناوکی و هیچ پلانێکی بۆ کەمکردنەوەی بێکاری و لێکدابرانە کۆمەڵایەتیەکان نیە و ئەوەش هەم ئابورری و هەم ئێعتباری ئابوری خۆی لە جیهاندا لەدەست داوە و یان قەرزی زیاتری نادەنێ یان ناتوانێ بە وەرگرتنی قەرز لەو قەیرانە ڕزگاری ببێ.

Mesajên peywendîdar