جیهان

چوارسەد حەفتەیە ئیشکگری بۆ ئازادی ئوجەلان درێژەی هەیە

بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئوجەلان لە بەردەم بینای کۆنسەی ئەوروپا ٤٠٠ هەفتەیە کوردستانیان و دۆستانی ئازادیخوازی گەلی کورد ئیشک دەگرن.

گرووپێکی نوێ بەشداری چالاکی ئیشکگری ئازادی بۆ ئوجەلان بوون.شوێنی هەمیشەیی ئەو چالاکیە لە بەردەم بینای کونسەی ئەوروپا لە شاری ستراسبوورگ لە فەرانسەیە.

کۆمەڵێک لە شاری مونپۆلیەی فەڕانسە ٤٠٠ حەفتەی چالاکیەکە بەڕێوەدەبەن. کۆمەڵەکە بریتین لە جەواد گونەش، ئازاد شرنەخ، حەیدەر چەولک و باقی ئالچا.

ئیشکگری ئازادی بۆ ئوجەلان لە ٢٥ی ژووئەنی ٢٠١٢ەوە دەستیپێكردووە.

شوێنی هەمیشەیی چالاکیەکە لە نزیک بینای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا و پارلەمانی ئەوروپا هەڵکەوتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌