جیهان

سەرۆک وەزیرانی روسیا و سەرجەم کابینەکەی دەستیان لەکارکێشایەوە

دیمیتری مدڤدێڤ، سەرۆک وەزیرانی روسیا و سەرجەم کابینەکەی دەستیان لەکارکێشایەوە.

کەمێک پێش ئێستا، دیمیتری مدڤدێڤ لە وتارێکی ڕاستەوخۆدا کە لە لایەن تەلەڤیزیۆنی فەرمی ڕوسیاوە بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی دەستی ڤلادیمێر پۆتین بۆ هەموارکردنەوەی یاسا کراوەتر بێت دەستلەکاردەکێشینەوە.

ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕوسیا کە لە وتارەکەدا ئامادە بوو سوپاسی دیمیتری مدڤدێڤی کرد.

هەروەها مدڤدێڤ ڕایگەیاند، ئەم گۆڕانکاریانە نەک تەنها لە خاڵەکانی یاسای بنەڕەتیدا بەڵکوو بە گشتی لە هاوسەنگی هێز، هێزی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەریشدا گۆڕانکاری بەرچاوی بەدواوە دێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌