جیهان

ئەمریکا بە ٢٨ هەزار چەکدار بەشداری لە مانۆڕی ناتۆدا دەکات

لە مانگی ئاپریلدا مانۆرێک لە ژێر ناوی پاراستنی ئەوروپا ٢٠٢٠ بەڕێوەدەچێت. نەتەوە ئەکگرتووەکانی ئەمریکا ٢٠ هەزار سەرباز دەنێرێتە ئەوروپا و هاوشانی ٨ هەزار چەکداری تری لەوێ بەشداری مانۆڕەکە دەبن.

لە مانگی ئاپریلی ئەمساڵدا ئەوروپا شایەتی یەکێک لە گەورەترین مانۆرەکان لە دوای کۆتاییهاتنی شەڕی سارد دەبێت. مانۆڕی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکووری ناسراو بە ناتۆ لە وڵاتی ئاڵمانیا بەڕێوەدەچێت. لە ماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا ئەوە یەکەمین جارە ئەمریکا هێزێکی وەها گەورە بنێرێتە ئەوروپا.
بە پێی زانیاریەکان لە مانگی فێبریە دەستدەکرێت بە گواستنەوەی سەرباز و چەکوچۆڵ.

ئەمریکا لە بەرنامەیدا هەزار و سەد زرێپپۆش و هەشت هەزار و ٦٠٠ ئوتومبێلی سەربازی بنێرێتە مانۆڕەکە.

ئەمریکا لە کاتی گوازتنەوەی هێزەکانیدا بۆی هەیە ڕێگای زەوینی و ئاسمانی ئاڵمانیا بەکار بێنێت.

سەبارەت بەو مانۆڕە بەرفراوانەی ناتۆ سکرتێری وەزیری پاراستنی ئاڵمان پێتێر تاوووبەر وتی: بۆ گوازتنەوەی ٢٩ هەزار سەربازی ئامریکا باڵافڕگەی گەورەشارەکانی بەرلین، فرانکفۆرت، هامبوورگ و موونیخ و نۆرێبێرگ بەکاردەهێندرێن. هەروەها ئەمریکا کەلوپەلی سەربازی، ئوتومبێل و زرێپۆشەکانی بە کەشتی دەنێرێتە ئورووپا.

لە لایەکەی تر بڕیاروایە ١٨ وڵاتی تری ئەندام لە ناتۆ بە ٣٧ هەزار چەکدارەوە بەشداری مانۆڕەکە ببن.

هەرچەندە کە بە فەرمی ڕانەگەیندراوە بەڵام شیمانەی بەهێز ئەوەیە کە لە دژی مەترسی روسیا ئەو مانۆڕە پلانی بۆ داڕێژراوە.

بە گوێرەی پلانەکە هێرشێکی کوتوپڕ لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا دەکرێت و توانای ناتۆ بۆ وڵامدانەوەی ئەو هێرشە تاقی دەکرێتەوە.

بەشێکی سەرەکی لە مانۆڕەکە لە لەهێستان، لیتڤانی و لێتۆنی، ئەستۆنی بەڕێوەدەچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌