جیهان

ئەوروپا دەستێوەردانی تورکیا لە لیبیا ڕەتدەکاتەوە

کاربەدەستانی ئوروپایی لە برۆکسل کۆبوونەتەوە و لە دژی دەستێوەردانی تورکیا لە لیبیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندنە جیهانیەکان بڕیاربوو دوێنێ ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا لە بارەی قەیرانی لیبیاوە سەردانی تەرابلوس بکەن. بەڵام لەبەر هەلومەرجی ئەمنی ناجێگیر لەو وڵاتە سەردانەکە دواخرا.

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی فەرەنسا، ئاڵمانیا و بەریتانیا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوی یەکیەتی ئەوروپا لە برۆکسل کۆبوونەوە. ژۆسێب بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا رایگەیاند: بەهەموو شێوەیەک دەستوەردانی سەربازیی تورکیا بۆسەر لیبیا ڕەتدەکەینەوە و داوای ڕاگرتنی شەڕی نێوخۆی لە لیبیاش دەکەین. بەردەوامی دەستێوەردان لەو وڵاتە، کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە.

رژیمی ئەردوغان پاڵپشتی رژیمی ترابلۆس دەکات. روسیاش پشتیوانی خەڵیفە حەفتەرە کە زۆرینەی ئەو وڵاتەی لە دەستدایە.

ڕۆژی دووی ئەم مانگە پارلەمانی تورکیا لە سەرداوای ئەردۆغان هەناردنی هێزی تورکیە بۆ لیبی ئەرێ کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌