جیهان

ڤیزا نادرێتە جەواد زەریف سەردانی ئەمریکا بکات

چاپەمەنیە گشتیەکانی جیهان بڵاویان کردەوە کە ئامریکا ویزای سەفەری نەدایە جەواد زەریف وەزیری دەروەی ڕژیمی ئێران بۆ ئەوەی بەشداری کۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان ببێ.

بڕیارە ١٩ی ئەم مانگە کۆبونەوەیەکی تایبەت لە نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕێوە بچێ. کۆبونەوەکە بۆ باسکردنە لەسەر کوشتنی قاسم سلیمانی و ڕەوشی دوایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. جەواد زەریف یەکێک لە بەشدارانی کۆبونەکە بوو.

دەسەڵاتدارانی ئامریکایی داوای ویزای زەریفیان ڕەتکردوەتەوە و ڕایانگەیاندوە کە مادام دیپلۆماتە ئامریکایەکان مافیان نیە بچنە تاران، نابێ ریگە بدرێ دیپلۆماتە ئێرانیەکانیش بە کەیفی خۆیان لە شەقامەکانی نیویورک دا بخولێنەوە.

دوای کوژرانی قاسم سلیمانی فەرماندەی سپای قودسی ڕژیمی ئێران لە نیزیک باڵەفڕگەی بەغداد، مەجلیسی ڕژیم بودجەیەکی ٢٠٠ ملیون یورویی بۆ پەرەدان بە کارەکانی سپای قودس تەرخان کردوە.

هەم ئامریکا وهەم ڕژیمی ئێران خەریکی چاولێک سوور کردنەوەن. لە لایەک هەڕەشە لە یەکتر دەکەن و لە لایەکیترەوە چاو لێک داددەگرن کە هیچکامیان مەیلی شەڕی نیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌