جیهان

بڕیارە ئامریکا شەش فڕۆکەی B 52 ڕەوانەی ئقیانوسی هێند بکا

دوای بڵاو بونەوەی هەواڵیک سەبارەت بە کشانەوەی هێزە ئامریکایەکان لە عێراق، وەزیری بەرگری ئامریکا پشتڕاستی کردەوە کە بابەتێکی ئەوتۆ لە ئاراد نیە. لە لایەکیترەوە پارلەمانی ڕژیمی ئێران هەموو هێزە ئامریکایەکانی بە تاوانکار ناساند.

دۆێنی هەواڵیک هەموو توڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیەوە.لە هەواڵەکەدا هاتبو کە هێزە ئامریکایەکان، عێراق بە جێ دێڵن. حەوتوی ڕابوردو پارلەمانی عیراق بە دەنگی زورینەی کوتلە شیعەکان یاسای دەرکردنی هێزەکانی ئامریکای پەسەند کرد. چاوەدێرانی سیاسی لەو باوەڕدا بون کە ئەو بڕیارە بە گوشاری ڕژیمی ئێران پەسەند کراوە. سەروکی ئامریکا لە دژ کردەوەیەک دا بە تویتێک جریواندی کە گەمارۆی قورس دەخاتە سەر حکومەتی عیراق.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزیری بەرگری ئامریکا مارک ئێسپەر بە میدیا جیهانیەکانی وت، بڕیاری کشانەوەی هێزمان لە عیراق نەداوە.

هەر لەو پێوەندیەدا ژەنەراڵ مارک میلی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا لە کاردانەوە بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی ئەو نامەیە، ڕایگەیاند: ئەو نامەیە ڕەشنووسێکە و بە هەڵە دراوەتە سوپای عێراق، ئێمە هیچ بەرنامەیەکەمان بۆ چوونە دەرەوە لە عێراق نییە.

جێگەی ئاماژەیە نامەکە بە بێ مور و ئیمزا لە توڕە کۆمەڵایتیەکان دا بڵاو بویەوە.

هاوکات هەواڵدەری سی ئێن ئێن لە زمان بەرپرسێکی ئامریکایی کە نەیویستوە ناوی بهێنرێ ئاشکرای کردوە، ئامریکا شەش فڕۆکەی شەڕکەری بی ٥٢ دەنێرێتە دوڕگەی دیوگۆ گارسیا لە ئەقیانوسی هند. ئەو دوڕگەیە لە ژێر کونتروڵی بریتانیا دایە.

کاربەدەستە ئامریکایەکە بۆ یەکەم جار ئەوەی پشتڕاست کردوەتەوە کە ئەوان ئامادکاری دەکەن بۆ ئەوەی فرۆکەی بی ٥٢ دژی ڕژیمی ئێران لە کاتی پێویستا بەکار بێنن.

هەواڵدەری ڕویترز ئاشکرای کردوە کە نارندنی فرۆکەی بی ٥٢ بۆ ڕوبەڕو بونەوەی ڕژیمی ئێرانە و ترامپ بڕیاری ناردنی ئەو فرۆکانەی داوە.

سەبارەت بە هەڵویستەکانی ئامریکا لەهەمبەر ڕژیمی ئێرانا، مجلیسی ئەو ڕژیمە پرۆژە یاسایەکی پەسەند کردوە کە وەزارەتی بەرگری ئامریکا- پینتاگۆن و چەند شیرکەتی گریدراوی ئەو وەزارەتەی خستوتە لیستی تاوانکاران و بە تیروریست ناوی بردوون.

ئەو هەڵویستەی مەجلیسی ڕژیمی ئێران بەواتای ئەوەیە کە دەستی هێزەکانی ڕژیمی ئێران و گروپە گرێدراوەکانیان کراوەیە بۆ لێدانی ئامەریکایەکان لە هەر دەرفەت و شۆێنێکا بویان بلوێ.

ویلایەتە یەکگرتوکانی ئامریکا ساڵی ڕابردوو سپای پاسدارنی ڕژیمی ئێرانی لە لیستی هاو شێوە هاویشت.

ئاڵۆزیەکانی ناوبەری ڕژیمی ئێران و ئامریکا دوای کوشتنی قسم سلیمانی فەرماندەی سپای قودس پەرەی گرتوە.

سەرەتا سپای پاسدارانی ڕژیم باسی لەوە کرد کە مۆشەکە دورهاوێژەکانیان دەگاتە دەیان شوێنی ئامریکایەکان.

دواتر دوناڵد ترامپ لە تویتیکا نوسی، ئامریکا ٥٢ شوێنی گرینگی لە ئێرانا دەسنیشان کردوە و ئەگەر ڕژیمی ئێران هێرش بکاتە سەر ئامریکایەکان ئەوا ئەو شۆێنانە دەکرێنە ئامانجی بومبی فڕۆکە ئامریکایەکان.

سەبارەت بە کوشتنی قاسم سلێمانی زور لایەن هەلویستیان هەبو. سەرەنج ڕاکیش هەڵویستی ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەروک کۆماری تورکیە بو کە خۆی هەڵقورتانە ناو بابەتەکە و داوای توڵە کردنەوەی کوشتنی قاسم سلیمانی کرد.

هەر چۆنێک بێ هەموو ئاڵۆزیەکان بۆ خۆ فەرز کردن و پاراستنی بەرژەوەندی لایەنە ناکۆکەنانە و هیچ لایەکیان حیساب بۆ بەرژەوەندی خەڵک و قوربانی بونیان ناکەن. گرینگە گەلان بڕیاری خۆیان بدەن و نەهێلن دەسەڵاتدارە چاوچنوکەکان لەمە زیاتر بیانکەنە قوربانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌