جیهان

یەکیەتی ئەوروپا لە هەوڵ دایە پێش بە شەڕی ئیران و ئامریکا بگرێ

دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و توندبوونەوەی گرژییەکان، یەکێتی ئەوروپا وەزیری دەرەوەی ئێرانی بانگهێشتی برۆکسل کرد.

یەکێتی ئەوروپا، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ڕژێمی ئێرانی بانگهێشت کرد کە سەردانی برۆکسل بکات، ئەمەش دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە دێت کە گرژییەکان لە نێوان ئەمریکا و ئێران توندتر بووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هاتووە: بۆ گفتوکۆی زیاتر لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا داوا لە زەریف کراوە، سەردانی برۆکسل بکات.

بۆرێل بەرپرسی سیاسەتەکانی دەروەی یەکیەتی ئەروپا داوای لە زەریف کردووە: بە وردی چاودێری هەموو کاردانەوەکان بکەن بۆ ئەوەی گرژییەکان توندتر نەبنەوە و زیان بە ناوچەکە و خەڵکەکەی نەگات. تەنیا ڕێگا چارەیەکی سیاسی ناوچەیی دەتوانێت دۆخی ناوچەکە لەو گرژییانە ڕزگار بکات و یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە بۆ ئەم ڕێگاچارەیە.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە سێیەمین ڕۆژدا بۆ سێیەمین جار باڵیۆزی سویسرای لە تاران کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران دەپارێت بانگهێشت کردووە و ناڕەزایەتی توندی خۆی لەسەر لێدوانە توندەکەی ترامپ پێڕاگەیاندووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌