ژن

یەکەم کتێب و سیدی کورتە چیرۆکی هەورامی بڵاو دەبێتەوە

یەکەمین کتێبی دەنگی بە زاراوەی هەورامی بە ناوی شەوچەرە ئەمڕۆ بڵاو دەبێتەوە.

گۆنا ڕاپەیمان نوسەری کتێبی شەوچەرەیە، ئەو کتێبە کۆمەڵیک چیروکی کۆنی دەڤەری هەورامانی لە خۆگرتووە و بە زاراوەی هەورامی نوسراوە.

کتێبی شەوچەرە چاپ کراوە و هەروەها بە دەنگیش خۆێندراوەتەوە و خراوەتە سەر سیدی.

هەورامان نێت سەردانی نوسەری کردوە و زانیاری سەبارەت بە بڵاو کردنەوەی کتێب و سیدێکەی وەرگرتوە.

بە گوێرەی هەورامان نێت، بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی بەفرانبار لە مەراسیمێکی تایبەت دا پەردە لەسەر کتێبەکە لادرێ و بخرێتە بەردەستی خۆێنەرانی هەورامی.

مەراسیمەکە لە هۆلێ بەڕیوەبەری فەرهەنگ و رێنومایی ئیسلامی لە ساری پاوە بەڕیوە دەچێ.

نوسەری کتێبی شەوچەرە گۆنا ڕاپەیما داوەتنامەیەکی کراوەی بۆ بەشداری خەڵک بڵاو کردوەتەوە و نوسیویە:

ئازیان و خۆشەویستان
گەشەکردنی داری فەرهەنگی هەورامان حەز و ئاواتێکی ڕیشەدارە کە پێشەکەی لە مێژە لە دڵ و مێشکدا نێژراوە. نوسین بە زمانی دایکی یەکیک لە ئاوەتە لە مێژینەکانم بووە بۆ پاراستنی ئەدەب و فولکوری ڕەسەنی هەورامان.
ئەنجامی ئە حەز و خولیایە بوەتە چەند کورتە چیروکێک بە ناوی شەوچەرە.
ئەمڕۆ گەیشتومەتە حەز و خولیاکەم و یەکەم کتێب و سیدی ئەو کورتە چیروکانە ئامادەن بۆ بڵاو کردنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌