کوردستان

وێنە…ڕژێمی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر چالاکێکی سیاسی کورددا سەپاند

عەلی ساکنی، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند کە دووان لە بریگرتەکانی بە تۆمەتی “بەغی” بە سێدارە و بەندکران سزادراون.

پاریزەری دوو بەندکراوی سیاسی کورد، عەلی ساکنی بە توڕی مافەکانی مروڤی کوردستانی وتوە کە دادگای ڕژیم هۆشمەند عەلیپوری بە ئێعدام و محەمەد ئوستاد قادری بە شەش ساڵ زیندان سزاداوە.

هوشمەند عەلی پور، خەڵکی سەردەشت و محەمەد ئوستاد قادر، خەڵکی سەقز ٢٠١٨.٨.٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دەوروبەری شاری سەقز دەستبەسەرکران و گوسترانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و ١٠٨ ڕۆژ لێکۆڵینەوەیان لەگەلا کرا.

تۆمەتی هۆشمەند عەلیپور و محەمەد ئوستادقادر ئەندامیەتی لە پارتی ئازادی کوردستان پاک راگەیاندراوە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێوودەوڵەتی لە مانگی خەرمانانی ساڵی پاردا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردبووەوە و ئاشکرایکردبوو کە هوشمەند عەلی پور و محەمەد ئوستاد قادر، دوو بەندکراوی سیاسیی کورد لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و بۆ چەندین هەفتە هیچ پەیوەندییەکیان بە دەرەوەی بەندیخانە نەبووە.

ڕێکەوتی ٢٠١٨.٨.٧ لە تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی ئێرانەوە دانپێدانانی ئەو دوو کەسە بڵاو کرایەوە و رێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی ئەو داناپێدانانە بە زورەملی ناوبردوە و مەحکومی کردوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌