کوردستان

هەپەگە: لە حەفتانین و ئاگری ٥ داگیرکەر کوژران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل بە ڕێگای لێدوانێکی نووسراو ئەنجامی چالاکی هێزی گەریلا لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بڵاو کردەوە.

هەپەگە رایدەگەینێت: لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی حەفتانینا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، هێزەکانمان لە یەکی مانگی ژانویە ئەرتەشی داگیرکەری تورکیەیان کردە ئامانج. لەو چالاکیەدا مۆڵگە و سەنگەری دوژمنی داگیرکەر تێکڕووخێندرا و دوو چەکداری سوپای داگیرکەریش کوژران. سوپای داگیرکەری تورکیە کە لە بەرامبەر هێرشی دەستوبردی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دۆشدامابوو ناوچەکەی بە چڕی بۆمباران کرد.

لە بەشێکیتری لێدوانەکەی هەپەگەدا هاتووە: لە ٦ ی دسامبری ٢٠١٩دا لە دەڤەری ئاگری لە باکووری کوردستان ئەرتەشی داگیرکەری تورکیە ئوپراسیۆنێکی دەستپێکرد. لە نێوان یەکینەیەکی هێزەکانی پاراستنی گەل کە ئەرکی گەریلایەتیان بە جێ دەهێنا و سوپای داگیرکەری تورکیەدا شەڕ هاتە ئاراوە. لەو تێکهەڵچوونەدا سێ چەکداری سوپای داگیرکەری تورکیە کوژران و ١٠ چەکداریتریشیان بریندار بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌