کوردستان

ناوەندی پاراستنی گەل: لە ساڵی ٢٠١٩دا ١٢٢٠ ئەندام و پۆلیسی تورکیا کوژراون

ناوەندی پاراستنی گەل، ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لەگەڵ سوپای تورکیا، هەزار و ٢٢٠ ئەندام و پۆلیس کوژراون کە ٢٠ـیان پلەدار بوون، ڕاشیگەیاند کە لەو ماوەیەدا ٤٥٦ گەریلاش شەهیدبوون.

ئەمڕۆ فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە، بە ڕاگەیەندراوێک، ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی ساڵی ٢٠١٩ـەی لەگەڵ سوپای تورکیا بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ساڵی ٢٠١٩ کە بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان وەک ساڵێکی زۆر گرنگ جێی خۆی لە مێژوو کردووەتەوە، بۆ گەریلاکانی ئازادی و گەلەکەمان بووە ساڵی بەرخۆدانی گشتگیر دژی فشار و هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک.

بەمشێوەیەش ئامارەکەی ئاشکرا کردووە:

ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و زەمینییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا:

ئۆپەراسیۆنی زەمینی: ١١٧

هێرشە بە فڕۆکە: ٦٢٠

هێرش بە هێلیکۆپتەری کۆبرا: ٤٩

هێرش بە هاوەن، تۆپ و تانک: ٣٢١

چالاکییەکانی گەریلا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا و ئەنجامەکانی:

چالاکییەکانی گەریلا: ٣٣٩

ژمارەی کوژراوەکانی دوژمن (پۆلیس، چەکدار و هتد): ١٢٢٠

ژمارەی پلەدارە کوژراوەکان: ٢٠

ژمارەی بریندارەکانی دوژمن (پۆلیس، چەکدار و هتد): ٢٦٦

ژمارەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان (زرێپۆش)ی دوژمن کە تێکشکێندراون: ٣٤

ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ مەبەستی سەربازی بەکار اتوون و تێکشکێندراون: ٢٧

ژمارەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان (زرێپۆش)ی دوژمن کە گورزیان لێدراوە: ٣٤

هێلیکۆپتەرەکانی تیپی کۆبرا و سکۆرسکی کە گورزیان لێوەشێندراوە: ٧

شەڕ : ٦٤

ئەو چالاکیانەی ئەنجامەکانیان ئاشکرا بوون: ١٢١

ژمارەی هەڤاڵانمان کە بە دیل کەوتنە دەست دوژمن: ٦

ژمارەی ئەو ئەو گەریلایانەی کە شەهید بوون: ٤٥٦

ئه‌مانه‌ش ببینه‌