کوردستان

دوو چەتەی سەربە تورکیا لە عەفرین کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایاگەیاند، لە چالاکیی شەڕڤانانیان لە ناوچەی شەرای عەفرین دوو چەتەی سەر بە دەوڵەتی تورکیا کوژراون.

ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەسەر چالاکییەکی شەڕڤانان لە ناوچەی شەرای سەربە عەفرین، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠١:٠٠ی دوانیوەڕۆ لەدەوروبەری گوندی باسووتێ سەربە ناوچەی شەرای عەفرین، هێزەکانمان لەدژی مۆڵگە و حەشارگەی گروپە چەتەکانی فیرقەی حەمزە چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو چەتە کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.

لە کۆتاییش هاتووە: فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەسەر ناوچەی شەرا سووڕانەوە، هەروەها گوندەکانی مەرەناز، مالکیە، شەوارخ و قەڵای شەوارخ تۆپبارانکران، کە زیانی گەیاندە ماڵ و موڵکی خەڵکی سڤیل.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌