کوردستان

تەرمی یەکێک لە خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵەوەر لە کەنار ڕووبارێکی شاری جوانرۆ بینرایەوە

تەرمی یەکێک لە خۆپیشاندەرانی شاری جوانرۆ دوای نزیکەی دوو مانگ دۆزرایەوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو تەرمی هاوڵاتیەک بە ناوی “هاشم مورادی” لە کەنار ڕووباری “سەفی ئاوا” لە شاری جوانرۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بینراوەتەوە.

هاوڵاتیانی شایەدحاڵ باسیان لەوە کردووە کە تەرمی “هاشم مورادی” ئاسەواری ئەشکەنجەی پێیەوە بووە.

“هاشم مورادی” لە ڕۆژی یەکشەمە ٢٦ی خەزەڵوەرەوە هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شاری جوانرۆ بێ سەروشوێن ببو.

تا ئێستا ناسنامەی زیاتر لە ١٥ هاوڵاتی شاری جوانرۆ کە بە تەقەی هێزە ئەمنیەکانی ڕژێمی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەو شارە کوژراون ئاشکرابووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌