جیهان

بە هۆی ئاگرکەوتنەوەکەی ئوسترالیا نیو میلیۆن ئاژەڵ گیانیان لە دەستداوە

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە ئوسترالیا لانیکەم نیو میلیۆن ئاژەڵ کوژراون. شیمانە دەکرێت هەندێک ئاژەڵ بۆ هەمیشە لە ناو بچن.

بە دوای ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی وڵاتی ئوسترالیا چەندین شار و گوند چۆڵکراون. بە گوێرەی پێشبێنیەکان گەرمای هەوا تا رۆژی شەمە بەردەوام لە بەرز بونەوەدایە. لە مانگی سپتامبری ٢٠١٩ەوە هەتا ئەمڕۆ ٢٨ کەس لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکاندا گیانیان لە دەستداوە. کارناسی ژینگە لە زانکۆی سیدنی لەو وڵاتە ڕایانگەیاندووە کە لە سەرەتای ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان هەتا ئێستا نیو میلیۆن ئاژەڵ لە ناوچوون.

زیاتر لە هەموو ئاژەڵێک کوالا سووتاون. کوالا بە ئاژەڵێکی تەمەڵ ناسراوە و زۆر بە هێمنی دەجووڵێتەوە. لە بەر ئەو هۆکارە کوالاکان ناتوانن خۆیان بە ئاسانی لە ئاگرکەوتنەوەکان رزگار بکەن. لە دارستانەکانی باشوری ئوسترالیا ٢٨ هەزار کوالا دەژین. بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان ٨ هەزار کوالا لە ئاگردا مردوون. شیمانە دەکرێت ڕێژەی لە ناوچوونی ئەو ئاژەڵە زیاتر ببێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌