کوردستان

عەفرین، لە چالاکیەکی دەستوبردا ٧ چەتە بریندار کران

هێزەکانی رزگاری عەفرین سەبارەت بە نوێترین چالاکی شەڕڤانان لە هەرێمە داگیرکراوەکانی عەفرین لێدوانێکی بۆ ڕای‌گشتی بڵاو کردەوە.

لە لێدوانەکەی هێزەکانی رزگاری عەفریندا جەختکراوەتەوە، لە دژی ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لە عەفرین و هەرێمەکانی دەورووبەری چالاکی و ئوپراسیۆنی هێزەکانمان بێناوبەر دریژەی هەیە.

هێزەکانمان لە ٣٠ دسامبری ٢٠١٩ لە دەڤەری باب تاقمە چەتەکانی لیوای وەققاس دەکەنە ئامانجی هێرشێکی دەستوبرد. لەو چالاکیەدا بە لانیکەم سێ چەتە بریندار بوون.

لە رۆژی ٣١ی دسامبر لە دەڤەری عەزاز هێزەکانمان تاقمە چەتەکانی ناسراو بە پۆلیسی لەشکەری بە ئامانج دەگرن. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا ٤ چەتە برییندار بوون.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا هێزەکانی ڕزگاری عەفرین رایدەگەینێت: سوپای داگیرکەری تورکیا و تاقمە چەتەکانی سەر بەو دەوڵەتە داگیرکەرە گوندەکانی ناوچەکانی شێراوا و شەرای سەر بە عەفرینیان بە چڕی تۆپباران کردوە. سوپای داگیرکەری تورکیا جموجۆڵێ فڕۆکەی سیخوڕی لە ناوچەکانی شەرا و شێراوای دەستپێكردوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌