کوردستان

رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستبەرسەر کردنی کوردان بەردەوامە

هونەرمەندی کورد مێهدی تەوەکولی بە دانانی بارمتەی پانسەد ملیون تمەنی ئازاد بو.لە لایەکیترەوە هاوەڵاتیەکی باکوری لە شاری ئورمیە دەستبەسەر کرا.

مێهدی تەوەکولی هونەرمەندی فوتوگراف و مامۆستای هونەری خەڵکی سنە لە کاتی سەرهەڵدانی گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستە بەسەر و ڕەوانەی زیندا کرا.

مێهدی تەوەکولی چەند ڕۆژ بەر لە دەستگیرکرانی لە ساری سلێ،مانی یەکەمکین فیستیڤاڵی فوتوگرافی کوردی بۆ هەر چوار بەشی کوردستان بەڕیوە برد بوو.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتو بە ناوەندی دەنگوباسی ئاریەن تیڤی ئەمڕۆ بە دانانی بارمتەی پانسەد ملیون تمەنی مێهدی تەوەکولی لە زیندان ئازاد کراوە.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتییەکی خەڵکی باکوروی کوردستان بەناوی “سەردار ئەزموش” ڕۆژی ٢٠ی سەرماوەز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیم لە شاری ئورمیە دەستبەسەرکراوە و پاش ١٠ ڕۆژ لێکۆڵینەوە گوستراوەتەوە بۆ بەندیخانە.

سەردار ئەزموش ماوەی ١٤ ساڵ لە هەرێمی باشوری کوردستانا پەنابەری سیاسی بووە. پاش وەرگرتنی پاسپۆرتی عێراقی بەشێوەی یاسایی سەردانی ئەو دەڤەرەی کردوە و دواتر هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم دەستگیریان کردوە.

ئەزموش بەو تاوانە دەستگیر کراوە کە گوایە ئەندامی حیزبێکی کوردیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌