کوردستان

بەهۆی تەقیەنەوەیەک لە هەرێمی دێرەزوور، ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنێک و سێ منداڵ گیانیان لەدەست داوە

تەقینەوەکە لەنزیک بارەگایەکی پێشووی هێزەکانی سووریای دیمۆکڕاتیک, قەسەدە، لە شارۆچکەی ئەبووحەمام ڕوویداوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هاوار، تیمەکانی قەسەدە و هێزەکانی ئاسایش لە شوێنی تەقینەوەکە دەستیان بە ڵێکۆلینەوە کردووە.
ئەو تەقینەوەیە ئەمڕۆ لە کاتێکدا ڕوویداوە کە خەڵکی هەرێمەکە ئامادەکارییان دەکرد لەدژی ڕووسیا و ڕژێمی سوریا خۆپێشاندان بکەن.

جمووجۆڵەکانی چەتەکانی داعش بەتایبەت لەم ماوەیەدا لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیادی کردووە.

هێزەکانی سووریای دموکراتیک دوێنێ ڕایگەیاندبوو کە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا ئەندامانی شانەیەکی نهێنیی چەتەکانی داعشی لە هەرێمی شەداد قۆڵبەست کردووە.

بە گوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئەو شانە نهێنییە بەنیاز بوون لە ڕۆژی سەری ساڵ لە شارەکانی قامیشلۆ، حەسەکە و دێرک لە دژی خەڵکی سڤیل تەقینەوە ئەنجام بدەن.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراوی چەتەکان لە ژێر چاودێری پسپۆڕانی قەسەدە تەقێنرابووەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌