Uncategorized

ئەندامی کۆدار سەربەرز کرماشان: پەلاماردانی باکوری سوریای دیموکراتیک، هەڵەیە و قوربانیەکی زۆری دەوێ

ئەندامی کۆدار سەربەرز کرماشان رادەگەینێت : لێدوانەکانی ئەم دواییەی عەلی ئەکبەر ویلایەتی و محەمەد حەسەن باقری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە ئازادکردنی ڕەقا لەدەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، گومانی هێرشی هێزەکانی بەشار ئەسەد کەلەوانەیە بە هاوکاری هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجام بدرێت، زیاتر کردووە کە هەڵەیەکی گەورەیە .

سەربەرز کرماشان باکووری سوریای دیموکراتیک لە بوارەکانی سیاسی و دیپلۆماسی ، هێزی سەربازیی ، سیمستمی بەرێوەبەراتی دیموکراتیک بەمشێوەیە شرۆڤە دەکات
– سیاسەت و دیپلۆماسی:
لە باشوری کوردستان بەهۆی پەیڕەو نەکردنی سیاسەتێکی دروست و چالاک لە مەیدانە نێودەوڵەتیەکاندا لەلایەن سیاسەتمەدارانەوە، بینەری ئەوە بووین کە زۆرینەی ئەم پارت و لایەنانەی باشور سودی ئامرازیان لێ وەربگیرێت ، بەشێوەیەک کە باشوری کوردستان ڕۆڵی خزمەتکاری بۆ وڵاتانی ناوچەیی و جیهانی، لە ئێران و تورکیاوە بگرە تا ئیسرائیل و ئەمریکا، دەگێڕا، بەڵام لە باکوری سوریای دیموکراتیک شایەتی سیاسەتێکین کە نە دەبێتە ئامرازی دەستی هێزە هەرێمی و جیهانیەکان و نە ڕژێمی نادیموکراتیکی بەشار ئەسەد قبوڵ دەکات.
هێزی سەربازی: لە باشوری کوردستان دوو هێزی سەربازی پێشمەرگە لە بن کۆنترۆڵی لایەنە سیاسیەکاندا بوونیان هەیە کە بووەتە هۆکاری نەبوونی فەرماندەییەکی یەکگرتوو و نەبوونی تۆکمەیی سەربازی لە باشوری کوردستان. بەڵام لە باکوری سوریە هەسەدە هەیە، کە بە فەرماندەییەکی یەکگرتوو و بە بنەما گرتنی ئیرادەی گەلان تێکۆشان دەکات

– سیستمی بەڕێوەبەرایەتی:
هەتا ئێستاش لە باشوری کوردستان سیستمێکی بەڕیوەبەرایەتی کە هەموو گەلان و پێکهاتەکان لەخۆ بگرێت، پێکنەهاتووە بەڵام لە باکوری سوریای دیموکراتیک شایەتی بونیادنانی “نەتەوەی دیموکراتیک” لە چوارچێوەی فیدرالیزمی باکوری سوریاداین.

– ئابوری و گەندەڵی بەڕێوەبردن:
لە باکوری سوریا بە هۆی پێکهاتەی دیموکراتیکی خەڵک کەمترین ئاستی گەندەڵی ئابوری و بەڕێوەبردن هەیە. ئەمەش دەبێتە هۆکاری وەفاداری هەرچی زیاتری خەڵکە بۆ ئەو پێکهاتەیە ، بەڵام لە باشوری کوردستان بە پێی ئامار، یەکێک لەو هەرێمانەیە کە خاوەنی زۆرترین گەندەڵی ئابوری و بەڕێوەبەرایەتیە. گەندەڵی و ڕەنج خۆری، بووەتە هۆکاری دڵساردی خەڵک لەو پێکهاتەو سیستمە دەسەڵاتدارەی باشوری کوردستان.

– ژنان و گەنجان:
باشوری کوردستان یەکێک لەو ناوچانەیە کە لە سەرەوەی ئاماری توندوتیژی دژی ژنان جێ دەگرێت و بەهۆی بەدوادا نەچوونی کێشەی گەنجان ، زەمینەی کۆچکردنیان بۆ فەراهەم بووە ، بەڵام لە باکوری سوریا بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی ژنان و گەنجان، زەمینەی پێویست بۆ بەشداری کردنیان لە بوارە جیاوازەکاندا ڕەخساوە.

– ڕۆڵی ڕێبەر:
ڕێبەرێک بە پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک، ئازادی ژن و کۆمەڵگای ئیکۆلۆژیک، وەرزێکی نوێی لە دیرۆک و گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەست پێکردووە. بەڵام لە باشوری کوردستان شاهێدی ئەو کەسایەتیانەین کە خاوەن ڕابردوویەکی خیانەت و خزمەت بە بێگانەکانن.

Mesajên peywendîdar