Uncategorized

پلاتفۆرمی یارسان لە میانەی پەیامێکدا پیرۆزبایی جەژنی خاونکار دەکات

لە راگەیاندراوەکەی پلاتفۆرمی یارساندا هاتووە، جەژنی خاونکار، جەژنی بەرخودانی سوڵتان سەهاک و هەڤاڵانیەتی دژ بە دوژمنانی کلتوور و ناسنامەی رەسەنی گەلەکەمان.

لەدرێژەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە: کۆمەڵگای یارسان سەرەڕای سەرجەم گوشار و هێرشەکان بۆسەریان، وێڕای تێپەڕبوونی چەندین سەدە لە بەرخودانەکەی سوڵتان، هەتا ئێستە بەهەموو شێوەیەک پارێزگاری لە زمان، ئاین و ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان کردووە.

پلاتفۆرمی یارسان ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتێکدا کە وڵاتەکەمان تووشی شەڕێکی گران بووە و کۆمەڵگای یارسان کراونەتە ئامانج، دەبێت ژنان و جەوانانی یارسان، بۆ خاونداری کردن لە ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان، بەشداری ریزی تێکۆشان دژی داگیرکاری ببن و لە چوار چێوەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک خۆیان بە رێکخستن بکەن.

Mesajên peywendîdar